شاندێک لە کوردستانەوە بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت

شاندێک لە کوردستانەوە بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت
شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو عێراق بەڕێ کەوت و گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکات.



شاندەکە، کە لە بەڕێوەبەرانی پاسپۆرت، رەگەزنامە، نشینگە و کارتی زانیاریی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی پێک دێت، سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 26/12/3017 بەڕێ کەوتووە.



لەو سەردانەدا، شاندەکەی کوردستان، کە لە چەندین ئەفسەری باڵا پێک دێت، کێشەکانی پەیوەندیدار بە پاسپۆرت، رەگەزنامە، نشینگە و کارتی زانیاری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق تاوتوێ دەکەن.



باسنيوز
Top