ئەڵمانیا بەبێ رێککەوتن لەگەڵ کوردستان قەرز ناداتە عێراق
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لە بەرپرسانی باڵای عیراقییەوە پێیدراوە، حکوومەتی ئەڵمانیا بەبێ رێککەوتن و بەشی هەرێمی کوردستان لەو قەرزە، ئامادە نەبووە قەرز بداتە حکوومەتی عێراق کە داوای قەرزی کردووە.
فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی 12 پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، : هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دوای رووداوی کەرکووکەوە بەرەو باشی رۆیشتووە و پشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوەتا عێراق داوای قەرزی لە ئەڵمانیا کردووە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئامادە نەبوون ئەو قەرزەی پێبدەن".
ئاشكراشیكرد كه فەرەنسا و ئەڵمانیاش بەبێ گەڕانەوە بۆ عێراق داوەتی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەو دۆخەی بەسەر کوردستاندا هاتووە کاتییە و قۆناغەکە بەسەرکەوتنی گەلی کوردستان کۆتایی دێت.
باسنيوز
