خورماتوو.. شه‌ڕ له‌نێوان حه‌شدى توركمان و حه‌شدی شه‌عبى دروست ده‌بێت
لەشاری خورماتوو، جارێكى دیكه کێشە دەکەوێتە نێوان حەشدە تورکمانەکان و حەشدە عێراقیەکان، دواى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی 20 خوله‌كى، تورکمانه‌کان هێز کۆ دەکەنەوە و به‌نیازن گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان به‌ته‌واوه‌تى داگیر بكه‌ن.
محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی شه‌رعى خورماتوو ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ حەشدی تورکمان ویستوویانە بڕۆنە نێو گەڕەکە کوردییەکانەوە بەڵام لەلایەن حەشدى شه‌عبییه‌وه ڕێگەیان لێگیراوە و بەوهۆیەوە شەڕ لەنێوان هەردوولادا ڕووی دا".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا، زیانی گیانی نەبووە و ته‌نها شه‌ڕه ته‌قه بووه.
ئاشکراشی کرد، پاش ئەو ڕووداوانەی ئێوارە، لە ئەمشەوەوە حەشدی تورکمان دەستیان کردووە بەکۆکردنەوەی هێز لەنزیک ناوچەی خورماتوو، کە هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان گەڕەکە تورکمانییەکان و گەڕەکە کوردییەکانه و دەیانەوێت دەست بەسەر گەڕەکە کوردییەکاندا بگرن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئەگەر حەشدە تورکمانەکان بچنە نێو گەڕەکە کوردییەکانەوە، هەموو خانوو و دوكانه‌كان تەختی زەوی دەکەن و هەرچی ماڵی تیایە ەیتەقێننەوە".
bas news-
