حاجی کاروان: پەرلەمان دەنگ لەسەر خانەنشینە پلە تایبەتەکان دەدات
حاجی کاروان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: "کوردستان تووشی قەیرانێک بووەوە و ئێستاش لە سەریەتی کە لە زۆر سێکتەردا چاکسازی بکات، بەتایبەت سێکتەری خانەنشینی پلە تایبەتەکان کە ژمارەیان یەکجار زۆرە، بەجۆرێکە ١٤٠ ھەزار خانەنشینی پلە تایبەت ھەیە، ئەگەر بێت چاکسازی تێدا بکرێت ئەوا ١٤٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە".
ھاوکات ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی: "وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو پڕۆژەیەکمان لەو بارەوە پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کردووە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش پڕۆژەیەکی ھەیە، ئەویش لەگەڵ پڕۆژەی یەکگرتوو تێکەڵ دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت".
باسنیوز
