پەرلەمانتارێکی گۆڕان: ھەوڵێک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان هەیە

 پەرلەمانتارێکی گۆڕان: ھەوڵێک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان هەیە
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ھەوڵێک ھەیە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمین بەکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: "کوردستان لە زۆر شتی خۆی سازشی کردووە لە پێناو رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا، ئەو رێککەوتنەش چۆن دەکرێت ئەوە بەجێھێڵدراوە بۆ کاتی رێککەوتنەکە، بۆیە چاوەڕوانین کە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا بکرێت، بەڵام گرفتەکە بەشێکی پەیوەندی بە بونیادی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەش پرسی سەربازی و سنوور و سیستەمی ئیداریی لە کوردستان کە دەبێت ئەمانە زەمینەی چارەسەرکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت“.

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە ڕوو، ھەوڵێک بە ئاراستەی کردنەوەی فڕۆکەخانە و دەوازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆ ئەوەی گەمارۆی سەر کوردستان نەمێنێت.

ڕوونیشی کردەوە: ”ھەندێک گرووپی فەنی پێکھێنراوە بۆ بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری پرسەکان“.












باسنیوز
Top