حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 40 پاسداریان كوشتووه
ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو ئامارێكی شەڕه‌كانی نێوان سوپای پاسدارانی و حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، لە سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كاندا لە ساڵی 2017دا، 40 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و 25 کەسی دیکەشیان بریندار بوون، لە بەرامبەریشدا دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سێ پێشمەرگەری کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و 11 گەریلای پژاك گیانیان لەدەستداوە.
ھەر بەگوێرەی ئەو ئامارە لەو شهڕانەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە و گەریلایەکی پژاکیش بە برینداری لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بە دیل گیراون.
K24
