داقوق.. حەشدی شەعبی دوو ھاووڵاتیی کاکەیی دەڕفێنن

 داقوق.. حەشدی شەعبی دوو ھاووڵاتیی کاکەیی دەڕفێنن
بەڕێوەبەری ئاسایشی داقوق ڕای دەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شارۆچکەی داقوق دوو ھاووڵاتیی کوردی کاکەیی دەڕفێنن.



فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی داقوق ڕاگەیاند، چەکدارانی حەشدی شەعبی شەوی یەکشەممە 24/12/2017 هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی عەرەب کۆی، کە گوندێکی کوردانی کاکەییە و دەستدرێژییان کردووەتە سەر ژمارەیەک گەنجی ئەو وڵاتە.



هاوکات چەکدارانی ئەو میلیشیایانە دوو هاووڵاتیی کوردی کاکەییان بە ناوەکانی ئەحمەد رۆستەم محەمەد و نور بەهجەت موبارەک رفاندووە و چارەنووسیان نادیارە.



ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.



ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە".



باسنیوز
Top