عێراق داوای گەڕانەوەی ئەنجومەنی شاری شنگال دەکات

 عێراق داوای گەڕانەوەی ئەنجومەنی شاری شنگال دەکات
حکوومەتی عێراق داوا لە ئەنجومەنی شاری شنگال دەکات بگەڕێتەوە شارەکە و ئەنجومەنەکەش مەرجی هەیە.



وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شاری شنگال راگەیاند، ئەنجومەنەکە بە فەرمیی داوای لە حکوومەتی عێراقی کردووە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شنگال، بباتە دەرەوە.



وەیسی نایف هەروەها رایگەیاند، حکوومەتی عێراق داوای لە ئەنجومەنەکە کردووە بگەڕێتەوە شنگال و دەست بە کار و چالاکییەکانی بکاتەوە، بەڵام “ئێمە مەرجی پێکهێنانی ئیدارەیەکی هاوبەشی هەولێر و بەغدامان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی شارەکە”.



سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئیدارەیەی حەشدی شەعبی لە شنگال دوای داگیرکاریی دروستی کردووە، “ناشەرعییە و نابێ ئیدارەیەکی ناشەرعی بە ناوی خەڵکی شنگالەوە قسە بکات”.




باسنیوز
Top