سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەبەكان: حكوومەتی بەغدا بەرپرسیارە لە تەنگژەی كەركووك

سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەبەكان: حكوومەتی بەغدا بەرپرسیارە لە تەنگژەی كەركووك
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەبەكانی كەركووك بە توندی رەخنەی لە حكوومەتی عێراق گرت و رایگەیاند بەغدا بەرپرسیاری سەرەكیە لە تەنگژەی كەركووك. ئاماژەشی داوە كە ئەوان دوای دەست بەسەرداگرتنی، شارەكەیان بەجێهێشتووە.


ئیسماعیل حەدیدی سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەبی كەركووك گوتی بەغدا بەرپرسیاری گەورەی رووداوەكانی كەركووك و پەككەوتنی كاری ئیدارەی شارەكەیە.


حەدیدی گوتیشی دەبوایە حكوومەتی بەغدا پلانێكی تۆكمەی هەبوایە بۆ قۆناخی دوای دەست بەسەرداگرتنی شارەكە نەك دەستی بەسەردا بگرێ و بەجێی بێڵێت.


سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەبی كەركووك رەخنەی لەوەش گرتووە كە هێشتا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەكار كەوتووە، هەر پێكهاتەیەكی شارەكەش دەیەوێ پشكی شێری بەركەوێ، ئەمەش بە هیچ شێوەیەك خزمەتی شارەكە ناكات.
bas news-
Top