راپەرین.. دەست بەسەر 40 کارتۆن حەپی ھۆشبەر گیرا

راپەرین.. دەست بەسەر 40 کارتۆن حەپی ھۆشبەر گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، ئاشکرای دەکات، کە دەستیان بەسەر چل کارتۆن حەپی ترامادۆڵدا گرتووە.



محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین، ڕاگەیاند: " لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، ھێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، لە ماڵێکدا توانیان دەست بەسەر 40 کارتۆن حەبی ترامادۆڵی 200 ملمی، کە دەکاتە 80 ھەزار دەنکە حەب، بگرن".



گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین، ئەوەشی روون کردەوە، کە لەم چالاکییەدا کەسێک بە مادەی 14 موخەدەرات دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
bas news-
Top