كاتی كردنه‌وه‌ی تونێلی پیرمام دواده‌خرێت
وا بڕیاربوو له كۆتایی ئه‌مساڵدا ، تونێلی پیرمام بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی به‌شێك له كاره‌كانی دواخرا.
ئه‌ندازیار عه‌لی ئه‌سغه‌ر جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: "به‌شێك له كاره‌كانی تونێله‌كه تاوه‌كو ئێستا ته‌واو نه‌بووه بۆیه ئه‌سته‌مه له‌و واده‌یه‌ی كه پێشتر دیاریكرابوو ته‌واوببێت".
گوتیشی: "به‌شێك له قیرتاوكردنی ڕێگاكانی تونێله‌كه ته‌واوبووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی دیكه‌ی رێگاكه كه‌وتووه‌ته سنووری كۆڕێ بۆیه نه‌توانرا قیرتاوكردنه‌وه تا كۆتایی بڕوات ، به‌ڵام دواجار ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تیش وه‌رگیرا و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیدا ئه‌و به‌شه‌ی كه ماوه قیرتاو ده‌كرێـت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به ته‌واوبوونی كاره‌كانی قیرتاوكردنی هه‌ردوو رێگاكه ئه‌وا كاره‌كانی تونێلكه خێراتر ده‌بێت.
bas news-
