كه‌ركووك.. سه‌رۆك هۆزێكى عه‌ره‌ب و هاوسه‌ره‌كه‌ى له هێرشێكدا كوژران
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌ركووك- حه‌ویجه، هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی (وه‌لید جحێشی) سه‌رۆك هۆزى جحێش له كه‌ركووك و خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌یان كوشت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هێزێكى ئه‌منی، ته‌رمى هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌ى بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواسته‌وه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى داعش، بازگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌ركووك- حه‌ویجه دانا و عه‌قید (فازل سه‌بعاوى) ئه‌فسه‌رى بنكه‌ى پۆلیسی شه‌ریعه‌ى سه‌ر به شاره‌دێی زاب له باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ كوڕێكیدا كوشت".
bas news-
