سەرۆکایەتیی پەرلەمان جەژنی کریستیانەکان پیرۆز دەکات

سەرۆکایەتیی پەرلەمان جەژنی کریستیانەکان پیرۆز دەکات
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە رایگەیاندراوێکدا جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکات و هیوادەخوازن کە ئاوارەكان لە خۆشك و برا مەسیحییەكان بە سەربڵندی بگەرێنەوە سەر خاك و زێدی باب و باپیریان.

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برا مەسیحییەكان لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم خەڵكی كوردستان لە سایەی ئاشتی و پێكەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان و دەربازبوون لە سەرجەم كێشەو قەیرانەكان.

هەر بەم بۆنەیەوە ئۆمێدەوارین ئاوارەكان لە خۆشك و برا مەسیحییەكان بە سەربڵندی بگەرێنەوە سەر خاك و زێدی باب و باپیریان كە لەسەر دەستی پێشمەرگەی كوردستان رزگاركراونەتەوە و بە ئارامی و ئازادی شادببنەوە و چیتر دووچاری ئازار و ئاوارەبوون و نەهامەتی نەبنەوە.

دووبارە جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح لە سەرجەم خۆشك و برا مەسیحییەكان پیرۆزدەكەین.
kdp-
Top