خۆبەخشانی خورماتوو شەش چەکداری حەشدی شەعبی دەکوژن

خۆبەخشانی خورماتوو شەش چەکداری حەشدی شەعبی دەکوژن
گەنجانی خۆبەخشی شاری خورماتوو هێرش دەکەنە سەر بارەگایەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و شەش چەکدار دەکوژن.



ئەو گەنجانە، کە دوای داگیرکردنی شارەکەیان لەلایەن ئەو میلیشیایانە، خۆیان رێکخستووە و شەڕیان دژی ئەو میلیشیایانە راگەیاندووە، رایدەگەیەنن، کە ”شارەکەمان داگیرکراوە و رێگەش بە بەردەوامیی ئەو داگیرکارییەکە نادەین“.



خۆبەخشەکان، کە کوردن، رایدەگەیەنن، پەیوەندیی باشیان لەگەڵ تورکمان و دانیشتووانی شارەکەیان هەیە و دژایەتیی هیچ گەل و نەتەوەیەک ناکەن، ئامانجیان تەنیا رزگارکردنەوەی شارەکەیان و دەرکردنی داگیرکەرە لێی.



ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە".




باسنیوز
Top