ئهشواق جاف: عەبادی ستەمی لە جووتیارانی کورد کرد
(ئەشواق جاف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''جارێکی دیکە (حەیدەر عەبادی) بڕیارێکی دژی جووتیارانی کورد دەرکردووە و بڕیاری داوە هەر تۆنێک گەنمی جووتیاری کورد بە ٢٦٠ هەزار دینار بێت و هی جووتیارانی عەرەبیش بە ٥٦٠ هەزار بێت، ئەمەیش جیاوازیکردنی نەتەوەیی و ستەمە.''
(ئەشواق جاف) گوتیشی: ''لە پەرلەمانی عێراق ئێمە ژمارەمان وەک کورد ٦٥ پەرلەمانتارە و یادداشتێکمان ئاراستەی (عەبادی) و وەزیری کشتوکاڵ کردووە، کە دەبێ ئەم بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە و پارەی جووتیارانی کوردیش وەک پارەی جووتیارانی عەرەب هەژمار بکرێ.''
kdp -
