ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: عێراق له هێنان و جێگیركردنی هێز له مه‌خموور به‌رده‌وامه
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی شوێنه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی مه‌خموور بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، چه‌ند جارێك هۆشداری له كۆكردنه‌وه و جێگیركردنی ئه‌و هێزه نوێیانهداوه له شارۆچكه‌كه و رایگه‌یاندووه، نیازی ئه‌نجامدانی هێرشییان هه‌یه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیی و وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گووللـهنهبڕ و هه‌مه‌ر هێنراونه‌ته چه‌ند شوێنێكی مه‌خموور، كه پێشتر چۆڵ بوونه، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ش بۆ جێگیركردنی هێز به‌كارده‌هێنرێن، پرۆسه‌ی جێگیركردنی ئه‌و هێزانه‌ش به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
k24 -
