بەهای دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.
ئەمڕۆ شەممە (2017/12/23)، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 125 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخی داخستنی بازاڕ بوو.
bas news -
