ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه پشووى فه‌رمین
(سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تی ڕاگه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه (سڵاوى خواى لێ بێت)، ڕۆژى دووشه‌ممه 25/12/2017 له هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمییه، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى له‌دایكبوونى له خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان كرد.
(دزه‌یى) هه‌روه‌ها گوتى: ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش 24/12/2017 ده‌بێته پشوو، ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش 26/12/2017 ده‌وامى فه‌رمییه.
kdp -
