دارایی، سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ

 دارایی، سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت، سەرەڕاى ئەوەى ڕۆژى یەك شەممە، بەروارى (٢٤/١٢/٢٠١٧)، كراوەتە پشوى فەرمیی لە دام و دەزگاكانى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، بەڵام گەنجینە و بانكەكان لە دەوامی ئاسایی خۆیان دەبن، بۆ دابەشكردنى مووچەى ئەو شوێنانەى كە ڕاگەیاندرابوو لە ڕۆژى یەك شەممە مووچەكانیان دابەش دەكرێت.



ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ٢٤/١٢/٢٠١٧، مووچەى خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەى مانگى (٩)ـى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.



- وەزارەتى دارایی و ئابوورى

- وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوان

- وەزارەتى پلان دانان

- دیوانى چاودێرى دارایی

- مافى مرۆڤ

- ناوچە كوردستانیەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم

- دەستەى ژینگە

- دەستەى وەبەرهێنان

- دەستەى دەسپاكى

- كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان



kdp -
Top