مامۆستایه‌كی كورد له‌گه‌ڵ منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی ده‌خرێته زیندانه‌وه
2 ساڵ به‌ر له ئێستە، له به‌رنامه‌ی (به‌یاز شۆ) له كه‌ناڵ (D)ـی توركی، ئایشه له ئامه‌ده‌وه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداری كرد و گوتی "له باكوور ژیان سه‌خت بووه، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌یه و خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندراوه و له هه‌موو كوچه و كۆڵانێك پۆلیس و جه‌نده‌رمه ده‌بینرێت، بۆیه با هیچی تر منداڵی كورد نه‌كوژرێت."
له‌سه‌ر ئه‌م گوتانه داواكاری گشتی ئیسته‌نبۆڵ به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پروپاگنده‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه، داوای كرد ئایشه ساڵێك و 3 مانگ ده‌ستگیر بكرێت.
دادگا بۆ چه‌ند جارێك دانیشتنی دادگاییكردنی ئایشه‌ی دواخست، به‌ڵام 2 هه‌فته به‌ر له ئێستا به فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئایشه درا. ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی زانرا ئایشه دووگیانه، دادگا بڕیاریدا دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له دایك بوو و یه‌كسه‌ر ده‌ستگیر بكرێت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، ئایشه 10 رۆژه منداڵی بوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خۆی و منداڵه 10 رۆژیهكهی بخرێنه زیندانه‌وه.
باسنيوز
