سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئاكپارتی
ئارینج له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی، ئاماژه ده‌دات ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌و وته‌بێژی حكوومه‌ت بوه، ئه‌گه‌ر ره‌زا سه‌راف دیاری بۆ بهێنایه دیارییه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌شكاند و ده‌ریده‌كرده ده‌ره‌وه.
هێرشیش ده‌كاته سه‌ر نو‌عمان كورتولموش وه‌زیری كلتووری ئێستای توركیا و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، تۆمه‌تباریشی ده‌كات به وه‌رگرتنی دیاری گه‌وره له ره‌زا سه‌راف.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "سه‌یری حاڵی نو‌عمان كورتولموش بكه‌ن چی لێ هاتوه. پێوسته هه‌ر وه‌زیرێك دیاری گه‌وره‌ی له ره‌زا سه‌راف وه‌رگرتبێت سزای توندی بده‌ن، چونكه كاری ئه‌ویان ئاسان كردوه تا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری بازرگانی بكات".
ره‌زا سه‌راف بازرگانێكی به ره‌گه‌ز ئێرانییه و ئێستا له ئه‌مریكا ده‌ستگیر كراوه، چونكه پاره‌ی ره‌شی سپی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 4 وه‌زیری ئاكپارتیش كاره‌كانیان بۆ ئاسان كردوه تا چه‌ندین بازرگانی نا یاسایی ئه‌نجام بدات.
باسنيوز
