بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە دەوام دەکەن
دیدار عوسمان، بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و دارایی لە بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی سبەی یەکشەممە پشووە، بەڵام بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە، دەوامی فەرمی دەکەن".
گوتیشی: "بانکەکان دەوامی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش بکەن، کە کەوتووەتە یەکشەممە، ڕۆژی دووشەممەش مووچەی ھیچ شوێنێک دابەش ناکرێت، چونکە لە لیستەکە تێیدا نییە، بۆیە بانکەکان تەنیا ڕۆژی دووشەمە دەوامیان نییە".
ئەو بەرپرسەی بانکە بازرگانییەکان دووپاتیشی کردەوە، کە ھەموو بانکەکان بۆ دەوامکردن ئاگادار کراونەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 24/12/2017، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت:
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
- وەزارەتی پلان دانان
- دیوانی چاودێری دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
باسنيوز
