ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر زانیاری لەبارەی پێدانی کارەبا لەکاتی یاریی کلاسیکۆ دەخاتە ڕوو
جەلال پەرێشان، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، ڕایگەیاند: "نووسراوی فەرمی لە لێژنەی مۆلیدەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێرەوە بۆ سەرجەم مۆلیدە ئەھلییەکانی شاری ھەولێر ڕەوانە کراوە، ئەوەش بە مەبەستی پێدانی کارەبا لەکاتی یاری کلاسیکۆدا لە سەرجەم گەڕەکەکانی شاردا ".
باس لەوەش دەکات، کە ئەگەر ھەر گەڕەکێک لە کاتی یارییەکەدا کارەبای نیشتمانی نەبێت، ئەوا پێویستە بۆ ماوەی ئەو دوو کاتژمێرەی کە یاریی کلاسیکۆ ئەنجام دەدرێت، مۆلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن.
بڕیار وایە کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23/12/2017 یاریی کلاسیکۆ لە یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)ی تایبەت بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لەنێوان ھەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوە بچێت.
باسنیوز
