"لە نەبوونی هێزی پێشمەرگە سنووری قەرەتەپە ناسەقامگیرە"

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە ڕای دەگەیەنێت، خەڵكی سنوورەكە بەهۆی ناسەقامگیریی ئاسایشەوە جێگیر نین و لە دڵەڕاوكێدا دەژین، چونكە جموجۆڵەكانی داعش لە ناوچەكەدا دوای نەمانی هێزی پێشمەرگە و هێزە كوردییەكان زیادی كردووە.

كەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە قەرەتەپە ڕایگەیاند: "بە نەمانی هێزی پێشمەرگە و هێزە كوردییەكان لەو دەڤەرە، جموجۆڵی داعش زیادی كردووە و و بە هاتنی هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بۆ سنوورەكەش خەڵك لە دڵەڕاوكێدا دەژین، بۆیە بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی ئێمە گەیشتوون، خەڵكی ناوچەكە جێگیر نین".

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "كاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو لە گوندی "خەلاوی" چەند هاوەنێك لەلایەن داعشەوە بە مۆڵگەكانی حەشدی شەعبییەوە نراون و دۆخی ئەمنیی گوندە كوردنشینەكانیش بەدەر نییە لە نائارامی و شەوانە تا ڕۆژ دەبێتەوە هاووڵاتییانی ئەو گوندانە كە شوێنەكانیان جێ نەهێشتووە، خۆیان پاسەوانی لە گوندەكانیان دەكەن".










باسنیوز
Top