بە ڕێنمایی حەشدی شەعبی عەرەبی شیعە نفووسیان دەگوازنەوە بۆ کەرکووک

 بە ڕێنمایی حەشدی شەعبی عەرەبی شیعە نفووسیان دەگوازنەوە بۆ کەرکووک
ەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك-گەرمیان ڕای دەگەیەنێت شاری کەرکووک و دەوروبەری بە چڕی تەعریب دەكرێت.



عەدنان كەركووكی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك-گەرمیان، ڕاگەیاند: "ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی عەرەبی شیعەی عێراقی نفووسەكانیان دەگوزانەوە بۆ كەركووك، ئەمەش بەردەوامییە بەو پرۆسە تەعریبەی كە لە سەردەمی بەعسدا دەستی پێكردووە و هاوكات هەوڵێكیشە بۆ بە شیعەكردنی شارەکە".



ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئێستاش میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك بە دوای ن ئەو كەسانەدا دەگەڕێكە پێشووتر لە كەركووك ئاوارە بوون و دوای ساڵی 2003 گەڕانەوەی شارەكە و پسوولەی خۆراكیان گواستووەتەوە بۆ كەركووك، بۆ ئەوەی ناچاریان بكەن كەركووك بەجێ بهێڵن، ئەمەش بەردەوامییە بە پرۆسەیەكی چڕی تەعریب".



ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بەڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار، پەلاماری كەركووك و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان هاووڵاتیی كوردیان شەهید و بریندار كرد و نزیكەی 200 هەزار كەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكترتێری گشتی یەكێتی لە پەیامێكدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركووك و خورماتوو لە ئەستۆی كاڵفامەكانی ناو یەكێتی دایە".



باسنیوز
Top