یەکگرتوو دوابڕیار لەبارەی حکوومەتەوە دەدات

 یەکگرتوو دوابڕیار لەبارەی حکوومەتەوە دەدات
سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەبارەی بەردەوامبوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەدەن.



رۆژی شەممە 23/12/20217 (ئەمڕۆ)، ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتوو کۆ دەبێتەوە و بڕیارەکە دەدات.



لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتوو بڕیاری کۆتایی دەدات، ئاخۆ یەکگرتوو لە حکوومەت بمێنێتەوە یان وەک بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، بکشێتەوە.



چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کشانەوە لە حکوومەت بەمەبەستی کۆکردنەوەی دەنگە بۆ هەڵبژاردن، چونکە دەیانەوێ لەو سێ مانگەی ماوە، هەموو کەموکوڕییەکانی حکوومەت لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا، لەسەر شانی خۆیان لابدەن و بیخەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە پێکهێنەری سەرەکیی حکوومەتن.



پێش چەند رۆژێک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ پەرلەمانی کوردستان نارد و تێیدا داوای کرد رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی گشتی دیاری بکات، کە لە سێ مانگ زیاتر نەبێت.






باسنیوز
Top