پێشمه‌رگه‌یه‌ك به هه‌ڵه خۆى كوشت
ئەمشەوی هه‌ینى له گوندى ساڵح ئاغاى سه‌ر به شاره‌دێی قۆره‌توو لە گەرمیان، پێشمه‌رگه‌یه‌كى ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌هه‌ڵه خۆى كوشت.
عه‌لى جه‌مال قدوورى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند "ئەمشەو هاووڵاتییه‌ك كه پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌یه له فه‌وجى سێی لیواى سێی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و دانیشتووى گوندى ساڵح ئاغاى سه‌ر به شاره‌دێی قۆره‌تووه، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له شارى كه‌لار كه به‌هۆى به‌ركه‌وتنى فیشه‌كه‌وه گیانى له ده‌ست دابوو".
گوتیشی "پێشمه‌رگه‌كه ناوى عەوس جه‌عفه‌ر محه‌مه‌ده و ته‌مه‌نى 32 ساڵه و به‌گوته‌ى خه‌زوورى له كاتى پاككردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كه‌یدا، له ماڵى خۆیان، فیشه‌كی له ده‌ست ده‌رچووه و به‌ر قاچی كه‌وتووه و پاش گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ست داوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "ته‌رمى پێشمه‌رگه‌كه به مه‌به‌ستى پشكنین ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه و پۆلیس له‌سه‌ر چۆنیەتى ڕووداوه‌كه ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه".
bas news-
