كێشەی منداڵه ئهشكهنجهدراوهكهی رانیە بەم شێوەیە چاره‌سه‌ر كرا
محه‌مه‌د سلێمان لێپرسراوی نووسینگه‌ی رانیه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له لێدوانێكیدا ڕاگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاى ئه‌و مانگه‌دا له شاره‌دێى حاجیاواى سه‌ر به شارى ڕانیه، به‌هۆى ده‌مه‌قاڵێى نێوان دوو هاوسه‌ره‌وه، منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو مانگ و نیو به‌ناوى (ئه‌حمه‌د) له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ئه‌شكه‌نجه درا و به‌هۆیه‌وه ده‌ستێكى شكا و پۆلیسى سنووره‌كه باوكه‌كه‌ى ده‌ستگیر كرد، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى حاجیاوا له‌سه‌ر داواكارى ئێمه دوا بڕیارى خۆی دا".
ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه، لێپرسراوی نووسینگه‌ی رانیه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان گوتى له‌سه‌ر داواى ئێمه و دواى ئه‌وه‌ى بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌حمه‌د و دایكى كه‌سیان نیه به‌خێویان بكه‌ن و له سنووره‌كه‌شمان شوێنى لهخۆگۆتن و حهوانهوەى بێ سه‌رپه‌رشتان نیه، بۆیه دادگاى شاره‌دێى حاجیاوا بڕیارى دا كه دایكه‌كه و منداڵه‌كه ئاراسته‌ى چاودێرى و كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى بكات و له‌وێشه‌وه هه‌ردووكیان ئێستە خراونه‌ته شوێنێكى گونجاو و باش.
گوتیشی له‌خۆگرتن و چاودێری ئەوان لەلایەن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى سلێمانییەوە تا ئه‌و كاته‌یه كه باوكى منداڵه‌كه كاتى مانه‌وه و ئازادبوونى له به‌ندیخانه ته‌واو ده‌كات كه هێشتا به بڕیارى دادگا ده‌ستبه‌سه‌ره.
bas news-
