مه‌رجه‌عێكى شیعه‌ داوای هاوكاریكردنى كوردستان لە بەرپرسانی عێراق ده‌كات

مه‌رجه‌عێكى شیعه‌ داوای هاوكاریكردنى كوردستان لە بەرپرسانی عێراق ده‌كات
ئەمڕۆ هەینی محه‌مه‌د ته‌قى موده‌ڕیسی یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌عه‌ شیعیەكانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لە بەرپرسانی عێراق كردووه‌، به‌ په‌له‌ هاوكارى كوردستان بكەن.


موده‌ڕیسى داوای لە بەرپرسانی عێراق كردووە پەلە بكەن لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و ناردنی بودجە، هەروەها دەمودەست كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر بكەن.


مودەڕیسی كە دووەم مەرجەعی شیعەیە لە دوای سیستانی داوای چارەسەری كێشەی بەغدا و هەولێری كردبێت، لەبارەی خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیشەوە سەرباری ئەوەی خۆپێشاندانی بە مافی سرووشتی ناوبردووە، بەڵام داوای كردووە ھەموو لایەك لە بەكارھێنانی توندوتیژی دوور بكەونەوە.
bas news-
Top