مامۆستا بامۆکی: هەرێم ئومێدی ٤۰ ملیۆن کوردە.. داوای یەک دەستی لایهنهكان دەکەین
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان خۆپێشاندان بەناوی نەبوونی مووچە و خزمەتگوزاری ئەنجامدرا، بەڵام ئاڕاستەی خۆپێشاندانەکان گۆڕا بۆ نانەوەی پشێویی و سوتاندن و تاڵان کردنی باڵەخانەی حکوومی و حزبی.
پێوهست بهو پرسهش مامۆستا (تاهیر بامۆکی) مامۆستا ئاینی لە پارێزگای هەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دەبێت هەموو تاکێکی کوردستان خاک و ئاوی ئەم هەرێمەی خۆشبوێت و پارێزگاری لێبکات و نابێت بەناوی خۆپێشاندان و حەقی خۆت ڕێگە بەخۆت بدەی موڵکی گشتی بسوتێنیت و ڕەوشی ئەمنی هەرێمەکەت بشێوێنی."
(بامۆکی) گوتیشی، "هەموو جۆرە سوتاندن و تێکدانی موڵکی گشتی و حزبی و هاووڵاتیان حەرامە و تاوانە هەرکەس بیکات، بۆیە داوا دەکەین لەوانەی خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن شارستانیانە داوای حەق و مافی خۆیان بکەن و دەست بۆ موڵکی گشتی نەبەن کە ئەو بینایانەی حکوومەت هی هیچ بەرپرسێک نیە موڵکی و ئەم گەلەیە، دەبێت پارێزگاریان لێبکەین."
مامۆستا (تاهیر بامۆكی) گوتیشی، "دەستی دەرەکی خۆی خزاندۆتە ناو هەرێمەکەمان و دەیەوێت ڕەوشی ئارامی بشێوێنێت و ناکۆکیەکان زیاتر بکان، ئەوانیش کە توانیویانە دەست بخەن ناومانەوە، لەو ناکۆکیانەوەیە کە خۆمان لە ناو خۆمان هەمانە بۆیە داوا دەکەین، یەک دەست بین بۆ تێپەڕاندنی تەواوی قەیرانە کانی کوردستان."
ناو براو داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەزووی کار بکات، بۆ چارە سەر کردنی کێشە کانی هاووڵاتیان و دهشڵێت، کوردستان وەک بەلەمێکە، ئەگەر بێت و نقوم بێت ئەوە هەموو کورد بەیەک جار لەناو دەچێت، کە ئێستا ئەم هەرێمە جێگەی ئومێدی ٤۰ ملیۆن کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستانی گەورە."
kdp-
