ئه‌ردۆگان 7 سه‌رۆك شاره‌وانی له باكوور ده‌گۆڕێت
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌حمه‌د تاكان نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (یه‌نی چاخ)ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆگان بۆی ده‌ركه‌وتووه له باكوور ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت و له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2019 كورده‌كان ده‌نگی بۆ ناده‌ن، بۆیه ده‌یه‌وێت 6 بۆ 7 سه‌رۆك شاره‌وانی باكوور كه پێشتر سڕی كردبوون، بگۆڕێت.
محه‌مه‌د عه‌لی كولات سه‌رۆكی ده‌زگای راپرسی (ماك)، ئاشكرای ده‌كات ئاكپارتی ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌یشدا هاوپه‌یمانی دروست بكات هه‌ر ناتوانێت 50+1 بهێنێت. بۆیه ئه‌ردۆگان ناچاره روو له كورده‌كان بكات و ده‌نگی ئه‌وان مسۆگه‌ر بكات.
كولات به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ی ئه‌نجامی داوه، ئاكپارتی ته‌نیا ده‌توانێت 40%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێت كه ئاكپارتی ئیتر ناتوانێت ببێته‌وه به زۆرینه.
گۆڕینی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ی باكوور، بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری باكووره له‌رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت متمانه‌ی ده‌نگده‌ر به ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام هه‌موو راپرسییه‌كانی توركیا ده‌ریانخستووه، باكوورییه‌كان له حكوومه‌تی ئاكپارتی تووڕه‌ن و زه‌حمه‌ته جارێكی تر رووی تێ بكه‌نه‌وه.
باسنيوز
