ئەردۆغان سەردانی کوردستان دەکات

 ئەردۆغان سەردانی کوردستان دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی پارتەکەی، سەردانی باکووری کوردستان دەکات.



بەپێی زانیارییەکان، رۆژی شەممە 23/12/2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، سەردانی هەردوو شاری شرناخ و جۆڵەمێرگ لە باکووری کوردستان، دەکات.



رەجەب تەییب ئەردۆغان لەو دوو شارەی باکووری کوردستان، بەشداریی کۆنگرەی ئاکەپە دەکات و رێکاری ئەمنیی توندیش لە شرناخ و جۆڵەمێرگ، گیراوەتە بەر.









باسنيوز
Top