کەنەدا: رێگریی لە هاوکارییەکانمان بۆ پێشمەرگە دەکرێت

 کەنەدا: رێگریی لە هاوکارییەکانمان بۆ پێشمەرگە دەکرێت
وەزیری بەرگریی کەنەدا رایدەگەیەنێت، کە رێگریی لە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.

هارجێت ساجان، وەزیری بەرگریی کەنەدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازی بۆ پێشمەرگە ئامادە کردووە، ”ئێستا لەناو کۆگاکانمانن و بەهایان دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار“.


هارجێت ساجان هەروەها رایگەیاند، حکوومەتی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگریی لە گەیاندنی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە دەکات و ”رێگا نادات بینێرین“.









باسنيوز
Top