ئه‌وانه‌ى دووه‌م جار حه‌ج و عومره ده‌كه‌ن بڕێك پاره‌ی زیاتر ده‌ده‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕای گه‌یاند، عه‌ره‌بستانی سعوودیه بڕیارى داوه، كه هه‌ر كه‌س بۆ دووه‌م جار حه‌ج و عومره ئه‌نجام بدات، بڕه پاره‌یه‌كى زیاتریان لێوه ده‌گیردرێت .
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى كه وێنه‌یه‌كى ێدراوه، هاتووه: "به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێڕاقی كه پاڵپشته به ڕێنمایه‌كانی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى، كه نیازی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌یان هه‌یه، یان ناویان بۆ حه‌جی ساڵه‌كانی 2018 - 2019 ده‌رچووه و بۆ جاری دووه‌م سه‌فه‌ره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بێت بڕی دوو هه‌زار ڕیالی سعودی (نزیكه‌ى550 دۆلارى ئه‌مریكی) بده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ده‌ر له‌هه‌ر خه‌رجییه‌كى دیكه".
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و بڕیاره هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته، كه دوای حه‌جكردنى ساڵی 2013، حه‌جیان كردووه و بۆ گه‌شتى عومره‌ش، دوای ساڵی 2015عومه‌ریان كردووه و به‌نیازن بۆ جارى دووهه‌م گه‌شته‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
bas news-
