ئه‌دهه‌م بارزانى: حکوومەت هێزەی رەوانەی سلێمانی کردووە و بۆ پاراستنی ئاساییشی هاووڵاتیانە
(ئه‌دهه‌م بارزانى) له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گوتی: توندوتیژى له پێگه و ناوبانگى سلێمانى و سنووره‌كه‌ى ناوه‌شێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هێز له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه جوڵه‌ى پێكراوه و حكوومه‌تى هه‌رێم زۆر له خه‌مى ئه‌م سنووره‌دایه. ئه‌و هێزه‌ى هاتووه بۆ پاراستنى باره‌گاكان نه‌هاتووه و بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى خه‌ڵك هاتووه و به‌ره‌نگارى هه‌ر هێزێك ده‌بێته‌وه بیه‌وێت ئاسایش و ئارامى سلێمانى تێكبدات.
(ئه‌دهه‌م بارزانى) روونیشیكرده‌وه، هه‌ر لایه‌نێك بڕیارى ده‌رچوون له حكوومه‌ت ده‌دات، مافى خۆیه‌تى به مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵك نه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هاڕه‌ى فیشه‌ك ده‌هات، ئه‌وه ده‌ریخست پیلانێك هه‌یه و ده‌ستێكى گێره‌شێوێن هه‌یه بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى.
kdp-
