گرووپێکی پێشمەرگە لە چۆنیەتیی ئاشکراکردنی چەکی کیمیایی شارەزا کران

گرووپێکی پێشمەرگە لە چۆنیەتیی ئاشکراکردنی چەکی کیمیایی شارەزا کران
لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی ئەڵمانی و سوێدی، سریەی بەرگریی کیمیاییی پێشمەرگە خولی یەکەمیان تەواو کرد.

رائید (ئیسلام چالی)، فەرماندەی سریەی بەرگریی كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای 3مانگ و 10 ڕۆژ، لە مەشق و ڕاهێنان بە چەند ئامێرێکی تایبەت، لەسەر چۆنیەتیی ئاشکراکردنی چەکی کیمیایی، پاککردنەوەی شوێنی پیسبوو بە ماددەی ژەهراوی و چەکی کیمیایی، لەسەر دەستی مامۆستایانی ئەڵمانیایی و سویدی، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێشمەرگەکانی (سریەی بەرگریی کیمیایی) خولی یەکەممان تەواو کرد."
kdp-
Top