پەرلەمانتارێك: ئەگەر تا سێ مانگی تر هەڵبژاردن بكرێت پێویست ناكات كەسێكی تر بكرێتە سەرۆكی پەرلەمان
نازم كەبیر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: "ئەوانەی كە لە نێو حكوومەتی هەرێمی كوردستاندان، دەتوانن بەڕێككەوتن كەسێك دەستنیشان بكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە بزانین كەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان دەكرێت".
ڕوونی كردەوەن، بەڕای من ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بكرێت، پێویست ناكات گۆڕانكاری لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشی گەیاند: " پێم باشە ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی بكرێت لەنێوان ئەو لایەنانەی كە لەناو حكوومەتدان بۆ ئێستا و دوای هەڵبژاردنەكانیش".
دوێنێ چوارشەممە 20/12/2017، بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری كشانەوەیان لە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دا، هاوكات بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش هەڵگرت.
باسنیوز
