حەشدی شەعبی ڕیگای نێوان کەرکووک – بەغدای داخست

 حەشدی شەعبی ڕیگای نێوان کەرکووک – بەغدای داخست
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2017، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە نزیک شارەدێی ئامرلی سەر بەخورماتوو، ڕێگای نێوان کەرکووک -بەغدایان داخست.

بەپێی زانیارییەکانی کە لە سەرچاوەیەکەوە وەری گرتووە، ھۆکاری داخستنی ئەو ڕیگایە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوێنێ چوارشەممە 20/12/2017، ناکۆکی لەنێوان حەشدی تورکمانی و عەسائیبی ئەھلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی دروست بوو لە ئەنجامدا شەڕ ڕووی دا.

عەلی حوسێنی، سەرکردەی حەشدی شەعبی لە میحوری باکوور، ڕای گەیاند: "ھۆکاری داخستنی ڕیگای نێوان کەرکووک – بەغدا لە نزیک ئامرلی، بۆ کێشەی نێوان دوو گرووپی ناو حەشدی شەعبی دەگەڕێتەوە".


داخستنی ئەو ڕێگایەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە سەر رێگای نێوان کەرکووک-بەغدا قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بێت و ڕێگای نادرێت ھاووڵاتییان ھاتوچۆ بکەن.







باسنیوز
Top