پەرلەمانتارێکی یەکێتی: گۆڕان بۆ داپۆشینی کێشە ناوخۆییەکانی پشتگیری لە خۆپیشاندان دەکا
خەلەف ئەحمەد، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "ئەوە گۆڕان لە حکوومەت کشایەوە، بەڵام ئایا دوای ئەم کشانەوەیە ھیچ شتێک لە دۆخەکە دەگۆڕێت؟ من پێم وایە ئەمە بۆ موزایەدەی ھەڵبژاردنە، چونکە نزیک بووەتەوە“.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی خستە ڕوو: "پشتگیریکردن و تەبەنیکردنی خۆپیشاندان لەلایەن گۆڕانەوە، بەشێکی بۆ شاردنەوەی گرفتەکانی ناوخۆیانە، ئەگینا ئەوەی بە کاری دەھێنن، کارتێکی سووتاوە و ئەوە گۆڕان کشایەوە، با بزانین چی دەکات؟".
باسنیوز
