پەرلەمانتارێکی یەکێتی: گۆڕان بۆ داپۆشینی کێشە ناوخۆییەکانی پشتگیری لە خۆپیشاندان دەکا

 پەرلەمانتارێکی یەکێتی: گۆڕان بۆ داپۆشینی کێشە ناوخۆییەکانی پشتگیری لە خۆپیشاندان دەکا
پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات، چوونەدەرەوەی گۆڕان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردن لە خۆپیشاندان بۆ خۆدەربازکردنە لە گرفتە ناوخۆییەکانیان.

خەلەف ئەحمەد، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "ئەوە گۆڕان لە حکوومەت کشایەوە، بەڵام ئایا دوای ئەم کشانەوەیە ھیچ شتێک لە دۆخەکە دەگۆڕێت؟ من پێم وایە ئەمە بۆ موزایەدەی ھەڵبژاردنە، چونکە نزیک بووەتەوە“.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی خستە ڕوو: "پشتگیریکردن و تەبەنیکردنی خۆپیشاندان لەلایەن گۆڕانەوە، بەشێکی بۆ شاردنەوەی گرفتەکانی ناوخۆیانە، ئەگینا ئەوەی بە کاری دەھێنن، کارتێکی سووتاوە و ئەوە گۆڕان کشایەوە، با بزانین چی دەکات؟".








باسنیوز
Top