پەرلەمانتارێکی پێشووی بزووتنەوەکە: گۆڕان دەیەوێ بەلای بەرھەم ساڵحدا با بداتەوە
کاروان ساڵح، ھەڵسووڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: "بزووتنەوەی گۆڕان دوای ئەوەی شکستی لە ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ھێنا، ئێستا بەنیازە بەلای بەرھەم ساڵحدا بابداتەوە و لەگەڵ ئەو رێککەوتن بکات".
ئەو ھەڵسووڕاوەی پێشووی گۆڕان، ئەوەشی خستە ڕوو کە ئێستاش گۆڕان ناتوانێت جارێکی دیکە متمانەی خەڵک بەدەست بھێنێتەوە، چونکە ”جارێک لە رێککەوتن لەگەڵ پارتی و جارێک لەگەڵ یەکێتی شکستی ھێناوە“.
کاروان ساڵح، ھەڵسووڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ھەوڵەکانی گۆڕان بۆ نزیک بوونەوە لە بەرھەم ساڵح، ”نیشانەی بێ ئومێدبوون و بێ ھیواییانە لە سیاسەتیان“.
دوێنێ چوارشەممە 20/12/2017، بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی، رێککەوتنی خۆی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەڵوەشاندەوە.
باسنیوز
