سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئەگەر توركیا دەستی رۆژئاوای بگرتایە ئەوان نەدەبوونە هاوپەیمانی ئەمریكا

 سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئەگەر توركیا دەستی رۆژئاوای بگرتایە ئەوان نەدەبوونە هاوپەیمانی ئەمریكا
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی زیندانیكراوی هەدەپە، ڕەخنە لە حكوومەتی توركیا دەگرێت بەوەی سیاسەتێكی هەڵەیان بەرانبەر بە ڕۆژئاوا پەیڕەو كردووە.



دەمیرتاش لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (بیر گون)ـی توركی، كە پرسیارەكانیان بۆ زیندان بۆ ناردووە و ئەویش وەڵامی داونەتەوە، ئاماژە بەوە دەدات حكوومەتی توركیا زۆر جار دەڵێت ئەمریكا و ڕووسیا چ كارێكیان لە ڕۆژئاوا هەیە؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێم: "ئەوە هەڵەی ئێوە بوو ڕۆژئاوا بووە بە هاوپەیمانی ئەمریكا و ڕووسیا، ئەگەر توركیا دەستی هاوپەیمانی بۆ رۆژئاوا درێژ بكردایە، ئەوكات ئەوانیش دەبوونە هاوپەیمانی توركیا. بەداخەوە توركیا لەبری رۆژئاوا دەستی هاوپەیمانی بۆ بەرەی نوسرە درێژ كرد".



لەبارەی كۆنگرەی هەدەپەشەوە، كە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ببەسترێت، دەمیرتاش ئەو كۆنگرەیەی پێ هەنگاوێكی گرنگە تا هەدەپە هەڵەكانی خۆی دیاری بكات و بە سیاسەتێكی تازەوەش بێتەوە ناو مەیدانی هەڵبژاردنەوە.



باسنیوز
Top