مامۆستایانی ناڕازی: لەگەڵ خۆپیشاندانی هیچ گرووپێكدا نین چونکە بەلاڕێدا براوە
لە بەیاننامەكەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیاندا هاتووە: "لای هەموان ڕوونە پێش دەستپێكردنی ئەمساڵی خوێندنەوە، ئێمە وەك گرووپێك لە مامۆستایانی گەرمیان و بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی سلێمانی و دەڤەرەكانی تر، دوور لە دەستی حزبی بەردەوام چالاكی و هەڵوێستمان لە خۆپیشاندان و جاڕدانی بایكۆت و كۆبوونەوە و دیبەیت و گەیاندنی داواكارییەكان بە UN و نەتەوە یەكگرتووەكان هەبووە، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا دەگوزەرێ پێویستە بە وردی و ئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین".
مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، ئاماژە بەوەش دەکەن "لەگەڵ پشتیوانیمان بۆ هەر هەوڵ و فشارێكی خۆڕسكانە و خەمخۆرانە، بەڵام ئێستا لەگەڵ خۆپیشاندانی هیچ گرووپێكی تر نین و بەتایبەت كە گومان و ئەگەری بەلاڕێدابردنی زۆر و لەبارە، ئێمە دڵۆپە خوێنێكی منداڵ و مرۆڤی ئەم گەرمیان و نیشتمانە لامان لە هەموو شتێک گرنگترە".
باسنیوز
