نەرویج 50 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوە بە عێراق دەدات

نەرویج 50 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوە بە عێراق دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە باڵوێزخانەی نەرویج لە بەغدا رایگەیاند 50 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەدەن، بۆ پشكداریكردن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە لە میانی سەردانی تونا ئەلیزابێس باڵوێزی نەرویج بۆ وەزارەتی دەرەوە و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە، بۆ وەرگرتنی نووسراوی فەرمی بوونی بە باڵوێزی نوێی نەرویج، ئاماژەی دابوو كە پەرلەمانی نەرویج بڕیاری لەسەر پێدانی 50 ملیۆن دۆلار بە عێراق داوە.


باڵوێزی نەرویج ئەوەشی گوتووە كە وڵاتەكەی شارەزایی زۆریان لە بواری هەڵگرتنەوەی میندا هەیە، دەشتوانن هاوكاری ئاوارەكان بكەن، ئامادەشن لەم بوارانەدا شان بەشانی عێراق بوەستن.
bas news-
Top