وەزارەتی ئەوقاف داوا لە گوتاربێژان دەکات لەگوتاری ھەینیدا جەخت لە پاراستنی دامودەزگاکان بکەنەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات لەڕێگەی گوتاری ھەینییەوە، جەخت لەسەر بابەتی پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان و سەرجەم دامودەزگا میرییەکان و شوێنە گشتییەکان بکەنەوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: "وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات لە ڕێگەی گوتاری ھەینییەوە جەخت لەسەر بابەتی پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان، قوتابخانە، نەخۆشخانە، کتێبخانە گشتییەکان و سەرجەم دامودەزگا میرییەکان و شوێنە گشتییەکان و موڵکی تایبەتی ھاونیشتمانیان بکەنەوە".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەوەشی خستە روو، کە وەزارەتی ئەوقاف پێیوایە خۆپیشاندان مافێکی سرووشتیی ھەر تاکێکە، بەڵام بەشێوازیکی شارستانی، دەستدرێژیکردن بۆسەر شوێنە گشتییەکان کارێکی ناشارستانی و دوورە لە ڕەوشتی میللەتی کورد و مرۆڤی موسڵمان، ئەم بارودۆخە دوورنییە لە پیلانی دوژمنان و خۆشی ناحەزان، بۆیە یەکڕیزی میللەتەکەمان باشترین چارەسەرە بۆ دەربازبوونمان لەو قەیرانە.
bas news-
