به‌هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ڕه‌وشی ژیانی دانیشتووانی باشیك له بارێكی خراپدایه
داسن قه‌وال سلێمان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌دێی باشیك و به‌حزان گوتی: "ڕه‌وشی ژیانی دانیشتووانی شاره‌دێكه له بارێكی خراپدایه و ڕۆژ به ڕۆژ ئاو و كاره‌با و ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه وخه‌ڵك نا‌وێرن كه سه‌ردانی شاری مووسڵ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان".
گوتیشی: "دانیشتووانی شاره‌دێكه ناتوانن سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیش بكه‌ن به‌هۆی داخیستنی ڕێگای سه‌ره‌كی دهۆك - باشیك ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر كاره‌با نه‌بێت پڕۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه له باشیك كار ناكه‌ن و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه دانیشتووانی شاره‌دێكه ئاوی ناته‌ندروست بۆ ژیانی ڕۆژنانه‌یان به‌كاربهێنن.
bas news-
