فوئاد مەعسوم: پێویستە بەغدا بەڵێنەكانی بۆ كوردستان جێبەجێ دەكات

فوئاد مەعسوم: پێویستە بەغدا بەڵێنەكانی بۆ كوردستان جێبەجێ دەكات
فوئاد مەعسوم سەركۆماری عێراق رایگەیاند پێویستە بەغدا بەڵێنەكانی بەرانبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات لەبارەی ناردنی مووچە و بودجەوە. داواشی لە خۆپێشاندەرانی كوردستان كرد هێمنی بپارێزن.


مەعسوم ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی لەسەر پێویستی كاركردنی جیدی كردەوە بۆ چارەسەری هەرچی زووی كێشەی مووچەی دواكەوتووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆ تێپەڕاندنی ئەو زەحمەتیانە رووبەرووی ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بووەتەوە.


مەعسوم لە میانی بەیاننامەیەكدا داوای لە خۆپێشاندەران كرد دان بەخۆیاندا بگرن و وابەستەی یاسا بن و زیان بە دەزگا حكومی و حزبیەكان نەگەیەنن.


هەروەها پێشوازیشی لە راگەیاندنی هەردوو حكوومەتی هەرێم و بەغدا كرد بۆ ئامادەگی كۆبوونەوە بۆ چارەسەری كێشەكان، ئامادەییشی دەربڕی بۆ هەر هاوكارییەك لەمبارەیەوە.


لە كۆتاییشدا رایگەیاندووە كە چاوەڕوانن حكوومەتی عێراق بەڵێنەكەی جێبەجێ بكات لە پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی گەمارۆ لەسەر بانكەكانی هەرێمی كوردستان.
bas news-
Top