بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە حکوومەت کشانەوە
میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاشکرای کردووە، کە دوای چەند رۆژێک لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخەکە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری کشانەوەیان لە کابینەی ھەشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دا.
پێشتر چەندان سیاسەتوان و چالاکوان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کشانەوەی لایەنەکان لەم کاتەدا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە تەنیا چەند مانگێک بۆ ھەڵبژاردنەکان ماوە، موزایەدەی سیاسییە.
باسنيوز
