پەرلەمانتارێک: لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە ھیچ بڕیارێک نەدراوە
قادر وەتمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2017، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت کۆبووینەوە، بەراشکاوانە پێمان گوت پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆڵەگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن مووچەکانیان کەم مەکەنەوە لەجیاتی کەمکردنەوە چاکسازی بکەن".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت پێی راگەیاندوون کە لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە ھیچ بڕیارێکیان نەداوە، لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنیشی ھیچ بڕیارێک نەدراوە.
ئاشکراشی کرد، کە بڕیارێک ھەیە دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکاتەوە، بەڵام ئەو بودجەی دانراوە بۆ پێشمەرگە یەکەی 70 و 80 کەم کراوەتەوە، گوتیشی: "تائێستا لەسەر میکانیزمی بڕینەکە رێککەوتن نەکراوە، بۆیە حکوومەت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی بە یەکەکانی گوتووە ئەوەندەم لێ بڕیون".
باسنیوز
