بزووتنەوەی گۆران رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ھەڵوەشاندنەوە
ئاراس مەحموود، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: "ئێستا جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا بە ھەڵپەساردنی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و کشانەوە لە حکوومەت".
ئەو ھەڵسووڕاوەی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەشی خستە روو، کە لەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بوار جێبەجێکردنەوە.
ساڵی رابردوو، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێککەوتنێکی 19 خاڵییان ئەنجام دا، کە ھەردوولایان پێی پابەندبن.
باسنیوز
